پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەھیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو، جەختیان لە پێویستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری ئەوبوزەبی لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەھیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا جەختیان لە پێویستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی دۆخی گشتی عێراق و دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی سووریا و ناوچەکە.
