پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە
سێشەممە 2/3, مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، لە دوبەی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە هەموو بوارەکاندا.
دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.