پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ نوێنەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
شەممە ١/١٧، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پیرمام، لەگەڵ تۆم بەڕاک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا کۆبووەوە.
لە دیدارێکی تایبەتدا کە وێندی گرین کونسووڵی گشتی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و ووڵاتانی دراوسێ کرا.
ھەر لە دیدارەکەدا جەخت لە چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان و پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان کرایەوە.
