پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا كۆبووەوە
چوارشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە جاشوا ھاریس ھەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، دۆخی گشتی عێراق و گفتوگۆکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی فیدراڵ و ھەرێم تاوتوێ کرا.
ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر پێویستی پێکھێنانی حکوومەتێکی بەھێز لە عێراق لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و سیستەمی فیدراڵی و قەوارە و مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان. حکوومەتێک بێت کە بێ جیاوازی خزمەتی ھەموو ھاووڵاتییانی عێراق بکات.
ھەروەھا جەختیان لە گرینگی پێکھێنانی کابینەیەکی بەھێز و سەرتاسەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، ھەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە سەرۆکی حکوومەت کرد بۆ چاکسازییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا.
