پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە نووری مالکی کرد بە بۆنەی کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران
یەکشەممە 1/25، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا، پیرۆزبایی لە نووری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کرد، بە بۆنەی کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەپێناو دەست پێکردنی قۆناغێکی نوێ بۆ خزمەتکردنی گشت هاووڵاتییانی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان.