پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە پاڵەوانی کورد بادین حەسۆ کرد
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە پاڵەوانی کورد بادین ئیدریس حەسۆ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
چوارشەممە 17ـی کانوونی یەکەمی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاڵەوانی کورد بادین ئیدریس حەسۆ کرد، کە بەم دوایی یانە توانی پلەی یەکەم لە پاڵەوانییەتی بۆکسینگی کیشوەری ئاسیا بەدەست بهێنێت کە لە ووڵاتی ئەلبانیا ئەنجام درا.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ وەرزش و وەرزشوانانی کوردستان دووپات کردەوە.
بادین حەسۆ، سوپاسی پێشوازی و پشتیوانی سەرۆکی حکوومەتی کرد.