پەیامی کورد ... سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایى له نوورى مالكى کرد
یەکشەممە ٢٠٢٦/١/٢٥، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا، بۆ دیاریکردنی وەک بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ، پیرۆزبایی لە نووری مالکی کرد.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، وێڕای دەربڕینی پشتگیری، ھیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێزیان خواست لە ئەرک و بەرپرسیارییەتی داھاتوویدا بۆ پێکھێنانی حکوومەتێک کە ڕەنگدانەوەی خواست و چاوەڕوانییەکانی تەواوی ھاووڵاتیانی عێراق بێت و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ھەبێت.
لای خۆیەوە بەڕێز نووری ئەلمالیکی، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەربڕی.