سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ھەنگاریا لە عێراق کرد

Dîroka Belavkirin :
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ھەنگاریا لە عێراق کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ھەنگاریا لە عێراق کرد

دووشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٦، لە پیرمام مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئوسامە ئیبراھیم نفاع باڵیۆزی ھەنگاریا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا باڵیۆزی ھەنگاریا لە عێراق سڵاوی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی ھەنگاریای بە سەرۆک بارزانی گەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە ووڵاتەکەی خوازیاری ئەوەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لە بواری جیاجیادا پەرە پێ بدات. ھەروەھا سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرھێنانی باڵیۆزی ھەنگاریا، پێشوازی لە فراوانبوونی پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و ھەنگاریا کرد.

ھەر لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر ھەڕەشەی تیرۆر و مەترسییەکانی سەرھەڵدانەوەی داعش و پێویستی ھەماھەنگی نیودەوڵەتی بۆ ڕێگەگرتن لە دەرکەوتنەوەی مەترسییەکانی تیرۆر لە ناوچەکە. 

بارودۆخ و دوایین پێشھاتەکانی سووریا و ھەروەھا پڕۆسەی سیاسی عێراق، تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.