پەیامی کورد ... شوانێک شوێنەوارێکی دەگمەنی زێڕین لە چیای مەقلووب دەدۆزێتەوە
شوانێکی سنووری پارێزگای نەینەوا لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕەکانی دا لە دامێنەکانی چیای مەقلووب، پەیکەرێکی زێڕینی بە شێوەی وشتر دۆزیوەتەوە و وەک هەڵوێستێکی نیشتمانی ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی کردووە.
ئەم دۆزینەوە شوێنەوارییە دەنگدانەوەیەکی زۆری لە ناوەندە ڕۆشنبیرییەکاندا درووست کردووە و بە یەکێک لە دەستکەوتە گرینگەکانی ئەم دوایی یەی بواری کەلەپووری ناوچەکە دادەندرێت.
بەپێی زانیارییە سەرەتایی یەکان، پەیکەرەکە لە زێڕی پاک درووست کراوە و گوزارشت لە هونەری سەردەمە کۆنەکانی ناوچەکە دەکات، کە نیشانەی بوونی شارستانیەتێکی دەوڵەمەندە لەو دەڤەرەدا.