پەیامی کورد ... لێدوانی مەزڵووم عەبدی دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا:
ژەنەراڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات، لەبارەی دیدارەكەی لەگەڵ ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، بە ئامادەبونی وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبوینەوە، باس لە پرۆسەی تێكەڵكردن كرا كە لە ئارادایە، لەگەڵ داهاتوو و تایبمەندی گەلی كوردو پاشەڕۆژی سووریا، بە گشتی كۆبونەوەكەمان باش بەڕێوەچوو، سبەینێش گەلێك كۆبونەوەمان دەبێت، بەگشتی خواستێكی ئەرێنی هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.