پەیامی کورد ... مەسرور بارزانی لەگەڵ کادیرانی لقی شەشی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە
یەکشەممە مەسروور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ بەرپرس و ئەندام و کادیرانی لقی شەشی ئەورووپای پارتی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکی پارتی، تیشکی خستە دوایین گۆڕانکاری و پێشهات و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و پڕۆژە و پلان و چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا لە پێناو بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری لە کوردستان.
جێگری سەرۆکی پارتی، ستایشی ڕۆڵ و کۆشش و خەبات و ماندووبوونی ئەندام و کادیرانی لقی شەشی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ئەرک و تیکۆشانیان دا لە پێناو داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.