پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یەکیتی ئافرەتانی کوردستان دەکات
مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی بۆنەی (٧٣)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکیتی ئافرەتانی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت: یەکیتی ئافرەتانی کوردستان لە ڕیزی پێشەوەی بەرگریکردن بوون لە مافەکانی ئافرەتان و مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و پشتیوانێکی بێ وێنەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بوون.
پێنجشەممە، ١١ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی (٧٣)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکیتی ئافرەتانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، گەرمترین پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئەندامانی یەکیتی ئافرەتانی کوردستان دەکەم و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازم .
مەسروور بارزانی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، لە مێژووی گەلی کوردستان دا، یەکیتی ئافرەتانی کوردستان، ڕۆڵێکی گرینگ و پێشەنگی ھەبووە و ھەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی بەرگریکردن بووە لە مافەکانی ئافرەتان و مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و پشتیوانێکی بێ وێنەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بوون و نموونەیەکی گەشەی خەبات و قوربانیدان و گیان بەختکردن بوون لە پێناو مافەکانی گەلی کوردستان. ئەمە جیا لەوەی یەکیتی ئافرەتانی کوردستان، ڕۆڵێکی دیاریشی لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان و پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی سەرکردەدا ھەبووە.
جێگری سەرۆکی پارتی دەشڵێت، ھیوادارم یەکیتی ئافرەتانی کوردستان، لە ڕۆڵی پێشەنگانە و خەباتی ڕێکخراوەیی خۆی بەردەوام بێت بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانی لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی ئافرەتانی کوردستان و بەرگریکردن لە ماف و داخوازییەکانیان.