پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی له میوونشن كۆبوونه‌وه
یەکشەممە 2026/2/15، لە کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا و ناوچەکە و دۆخی كورد و پێکهاتەکانیان له سووریا تاوتوێ كرد.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرینگی بەردەوامی دیالۆگ و لێكگه‌یشتن بۆ چارەسەركردنى سیاسییانه‌ى کێشه‌کان له سووریا کردەوە، بە شێوەیەک کە مافی كورد و هەموو پێکهاتەکان لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوو و له ده‌ستوورى داهاتووى ووڵاتدا پارێزراو بێت.
لاى خۆیه‌وه مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانی و سەرۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد بۆ هەوڵی بەردەوام و ڕۆڵی کاریگەریان لەپێناو ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و گەیشتنی دیمەشق و هەسەدە بە ڕێککەوتنی ئاگربەست.
مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.