نێچیرڤان بارزانی و هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئه‌مریکا کۆبوونه‌وه‌

Dîroka Belavkirin :
نێچیرڤان بارزانی و هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئه‌مریکا کۆبوونه‌وه‌
پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانی و هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئه‌مریکا کۆبوونه‌وه‌

چوارشەممە 2026/2/18، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جاشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئه‌مریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندییەکانی ئه‌مریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دوا پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی لە ووڵات و دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، تاوتوێ کران.

هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی ئه‌مریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها هاوڕا بوون کە بەرژەوەندی و بەهای هاوبەش ئه‌مریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەبەستێتەوە. هەر لەمبارەیەوە باسیان لە بوارەکانی هاوکاری نێوان هەردوولا کرد.

پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا، گرینگی یەکدەنگی لایەنە کوردستانییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و دۆخی ناوچەکە بەگشتی، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.