نەمسا : هەماهەنگیمان لەگەڵ هەرێم نموونەیەکی زیندووی سەرکەوتنە لە پرسی کۆچ دا

Dîroka Belavkirin :
نەمسا : هەماهەنگیمان لەگەڵ هەرێم نموونەیەکی زیندووی سەرکەوتنە لە پرسی کۆچ دا
پەیامی کورد    ...   نەمسا : هەماهەنگیمان لەگەڵ هەرێم نموونەیەکی زیندووی سەرکەوتنە لە پرسی کۆچ دا

ڕاوێژکاری کۆماری نەمسا، ستایشی ڕۆڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و وەک هاوبەشێکی کارا و جێی متمانە لە پرسی کۆچ و پاراستنی ئاسایش دا. هاوکات پابەندبوونی خۆی  هەرێم دووپات دەکاتەوە.

کریستیان شتۆکەر، ڕاوێژکاری کۆماری نەمسا، دوای ئەوەی لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس کۆبووەوە، پەیامێکی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاو کردەوە.

ڕاوێژکاری کۆماری نەمسا، جەختی لەوە کردەوە کە بۆ سەرخستنی سیاسەتێکی کاریگەری کۆچ، بوونی هاوبەشی جێی متمانە مەرجێکی بنەڕەتییەگگ لەو چوارچێوەیەش دا، ئاماژەی بەوە داوە کە هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، نموونەیەکی بەهێز و زیندووی ئەو جۆرە هاوبەشییە سەرکەوتووانەیە، بە تایبەتی لە پرسەکانی گەڕاندنەوە و وەرگرتنەوەی کۆچبەران دا.

باسی لەوەش کرد، نەمسا بە بایەخەوە دەڕوانێتە ئەو هاوکارییە بونیاتنەر و جێی متمانەیەی کە لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیەتی.

کریستیان شتۆکەر، لە بەشێکی پەیامەکەیدا سوپاس و پێزانینی تایبەتی، ئاراستەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بۆ ئەو هاوکارییە بەرهەمدارەی کە لە نێوانیاندا هەیە.

هاوکات ڕاوێژکاری کۆماری نەمسا، پابەندبوونی تەواوی ووڵاتەکەی بۆ برەودان بە هاوبەشییەکی ستراتیژی کە سێکتەرە گرینگەکانی وەک بەڕێوەبردنی کۆچ، ئاسایش و پەرەپێدانی ئابووری لەخۆ دەگرێت دووپات کردووەتەوە. سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بۆ ئەو هاوکارییە بەرهەمدارەی کە لە نێوانیان دا هەیە.

هاوکات ڕاوێژکاری کۆماری نەمسا، پابەندبوونی تەواوی ووڵاتەکەی بۆ برەودان بە هاوبەشییەکی ستراتیژی کە سێکتەرە گرینگەکانی وەک بەڕێوەبردنی کۆچ، ئاسایش و پەرەپێدانی ئابووری لەخۆ دەگرێت دووپات کردووەتەوە.