پەیامی کورد ... چوارشەممە، هێرش کرایە سەر بارەگایەکی پارتی ئازادی کوردستان و پێشمەرگەیەك شەهید بوو
لە ڕێگەی درۆن و مووشەکەوە هێرش کرایە سەر بارەگایەکی پارتی ئازادی کوردستان (PAK).
بەگوێرەی زانیارییەکان کاتژمێر 5:45 خولەکی بەرەبەیانی چوارشەممە سەرەتا بە درۆن هێرش کراوە و دواتر بە مووشەکێک هێرشیان کراوەتە سەر بارەگاکە. دوای ئەوە درۆنیکی دیکە لێیداون نەتەقیوەتەوە
لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەهیدێک و بریندارێک هەن.
لە بارەی هێرشەکەدا، پارتی ئازادی کوردستان ڕاگەێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیداوە، ئێران هێرشەکەی ئەنجامداوە و بارەگایەکی سوپای نەتەوەیی کوردستانی بە درۆن و مووشەک کردووەتە ئامانج، بەهۆیەوە پێشمەرگەیەكیان بە ناوی (محەممەد ساڵح محەممەدی) ناسراو بە (نەبەز) شەهید بووە و پێشمەرگەیەكی دیكەش بریندارە.