هەڕەشە و بانگهێشت كردنی بنەماڵەی گیان بەخت کردوویەکی ڕاپەڕینەکانی ڕۆژهەڵات لەلایەن دەزگای ئیتلاعاتی سنە وە

Dîroka Belavkirin :
هەڕەشە و بانگهێشت كردنی بنەماڵەی گیان بەخت کردوویەکی ڕاپەڕینەکانی ڕۆژهەڵات لەلایەن دەزگای ئیتلاعاتی سنە وە
  • هەڕەشە و بانگهێشت كردنی بنەماڵەی گیان بەخت کردوویەکی ڕاپەڕینەکانی ڕۆژهەڵات لەلایەن دەزگای ئیتلاعاتی سنە وە

ڕادا فاتحی، خوشکی گیان بەخت كردوو ڕامین فاتحی کە لە کاتی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست دا، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا باس لەوە دەكات کە بنەماڵەکەی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بانگهێشت کراون. بە وتەی ئەو، بەكرێگیراوانی ئیتلاعات داوایان لە خێزانەکەیان کردووە کە بە ئەندامەکانیان بڵێن کە لە دەرەوەی وڵاتن بێدەنگ بن.

ئەو خوشكە دادخوازە بە ئاماژەدان بە فشارە ئەمنییەکان لەسەر بنەماڵەی گیان بەخت كردووەكان، جەختی لەوە کردەوە کە ئەو جۆرە هەڕەشانە هەرگیز ناتوانێ ڕێ لە دادخوازی بگرێت.

ڕادا فاتحی ووتی: ڕێژیم کۆتایی پێهاتووە و ئێمەی دادخوازان بێدەنگ نابین و تێکۆشانی ئێمە لە دژی کۆماری ئیسلامی بەردەوام دەبێت.