پەیامی کورد ... وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ بەرهەم ساڵح کۆبووەوە
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرھەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا کە لەژێنێڤ ی پایتەختی سویسرا بەڕێوەچوو، بە ووردی تیشک خرایە سەر بارودۆخی مرۆیی ئاوارە و پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان و جەخت لە ھەماھەنگییە نێودەوڵەتییەکان بۆ باشترکردنی گوزەرانیان کرایەوە.
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئەورووپا، سەردانی بەرھەم ساڵح کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی کرد.
لە دیدارەکە وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێم پیرۆزبایی لە بەرھەم ساڵح کرد بۆ وەرگرتنی ئەو ئەرکە نوێیە و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
ھەروەھا بارودۆخی پەناخوازان و ئاوارەکان لە ھەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لە بەردەوامی پاڵپشتی ھەرێمی کوردستان کرا لە پێشکەش کردنی پاڵپشتی و ئاسایش بۆ ئەوانەی ھەرێمی کوردستانیان کردۆتە پەناگەی مانەوەیان لە چوارچێوەی مرۆییدا.
