پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوی وەزارەتی ناوخۆ پهیوهست به زیانی لافاوەکانی 24 کاتژمیری ڕابردوو
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکانی سەر بە وەزارەتی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، دوایین دۆخی زیانەکانی لافاوەکانی 24 کاتژمیری ڕابردوو بڵاوکردەوە و دەڵێت، دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و کەسێکیش بێسەروشوێنە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی تەکیەی و شۆڕش، ڕێژەی دابارینی باران بەشێوەیەکی زۆر بەلێزمە بووە لە ماوەی چوار کاتژمێر لە بووەتە هۆی درووست بوونی لافاوێکی بەهێز لەو ناوچانە.
ڕاگەێندراوی فەرمی: زیانە سەرەتاییەکانیش بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی کوردستان بەمشێوەیەن:
1. دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
2. کەسێک لە ناو لافاوەکە بووە و تووشی تەنگەنەفەسی بووە، بارودۆخی ناجێگیرە.
3. یەک کەس بێسەروشوێنە.
4. دەیان ئۆتۆمبیل ئاو بردوویەتی و زیانیان پێکەوتووە.
5. چەندها گەڕەک و ماڵ ئاو چووتە ماڵەکانیان.
6. چەندەها دووکان و کۆگا ئاو چووەتە ناویان.
7. ڕێگە سەرەکییەکانی سلێمانی- چەمچەماڵ و کەرکوک – چەمچەماڵ داخراون و بە سەدان کەس لە خاڵی پشکنینەکان گیریان خواردووە.
8. کارەبا لە قەزای چەمچەماڵ بڕاوە و هێلەکانی ئەنتەرنێت کێشەیان تێکەوتووە.