پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ەوە
ئاگادارییەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانەوە.
سبەی شەممە ( ١٤ ی شوباتی ٢٠٢٦ ) دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەش کردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.
ئەو مووچەخۆرانەی کە تا ئێستا مووچەی مانگی یەکیان وەرنەگرتووە سبەی دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن و مووچەکانیان وەربگرن.
تێبینی؛ تەنها مووچەی ئەو فەرمانبەرو مووچەخۆرانە خەرج ناکرێت کە تا ئێستا فۆڕمی هەژماری منیان پڕنەکردۆتەوە یاخوود کارتی بانکیان تەواو بووەو کارتەکانیان وەرنەگرتۆتەوە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان / وەزارەتی دارایی و ئابووری
١٣ ی شوباتی ٢٠٢٦