ئەمڕۆ مەسروور بارزانی بەردی بناغەی بەندئاوێكی دیكه‌ی گەورە دادەنێت

ئەمڕۆ مەسروور بارزانی بەردی بناغەی بەندئاوێكی دیكه‌ی گەورە دادەنێت
پەیامی کورد    ...   ئەمڕۆ مەسروور بارزانی بەردی بناغەی بەندئاوێكی دیكه‌ی گەورە دادەنێت

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە سنووری هەولێر بەردی بناغەی بەندئاوێكی گەورەی دیكە بە گوژمەی دەیان ملیار دینار دادەنێت كه‌ دەكەوێتە نزیك قەڵای دێرینی دووین و توانای گلدانەوەی 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە 16-9-2024، مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەردی بناغەی بەندئاوی دووین لە سنووری پارێزگای هەولێر دادەنێت كه‌ بەندئاوەکە بە شێوازی کۆنکریتی RCC بە گوژمەی دەیان ملیار دینار جێبەجێ کردبێت، 75 مەتر بەرز دەبێت و لە بەرزترین ئاستیدا 320 مەتر درێژ دەبێت.

جێگه‌ی بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ یەكێك لە کارنامەکانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرینگیدانە بە كەرتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لەم چوارچێوەیەشدا لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا دەیان بەندئاو و پۆند درووست كراون.

ئه‌و بەندئاوەی كه‌ سبه‌ی به‌ردی بناغه‌ی داده‌نرێت، دەكەوێتە نزیك قەڵای دێرینی دووین، توانای گلدانەوەی 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و ڕووبەری چوار كیلۆمەتر چوارگۆشە زەوی بە ئاو دادەپۆشێت.