سیمینارێک بۆ کادیرانی ھێزەکانی ناوخۆ بەڕێوەچوو

سیمینارێک بۆ کادیرانی ھێزەکانی ناوخۆ بەڕێوەچوو
پەیامی کورد   ...   سیمینارێک بۆ کادیرانی ھێزەکانی ناوخۆ بەڕێوەچوو

بە سەرپەرشتی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە پارێزگای ھەولێر، سیمینارێک بۆ کادیرانی ھێزەکانی ناوخۆ بەڕێوەچوو، تێیدا گرینگی ھێزەکانی ناوخۆ لە سەقامگیری و ئارامی ھەرێمی کوردستان خرایە ڕوو.

سێشەممە، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، لە دیدارێکدا بە سەرپەرشتی پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر و بە ئامادەبوونی چیا ھەرکی یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب، سیمینارێک بۆ کادیرانی ھێزەکانی ناوخۆ بەڕێوەچوو.

لە سیمینارەکەدا، پشتیوان سادق، بە تێروتەسەلی باسی لە بەرنامە و کار و پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد کە لە ھەموو سێکتەرەکاندا خزمەتێکی زۆری بە سەرجەم توێژەکانی کۆمەڵگا بێ جیاوازی کردووە.

ھەر لە سیمینارەکەدا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە پارێزگای ھەولێر، ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی ھێزەکانی ناوخۆ کرد لە سەقامگیری ئەمنیەت و ئاسایش و ھێمنی و ئارامیی ھەرێمی کوردستان، سوپاس و دەستخۆشی لە یەکە بە یەکەی ھێزە ئەمنییەکان کرد، ئومێدی خواست بەردەوام بن لەسەر ئەم ئەرکە پیرۆزەیان بۆ خزمەتکردنی خاک و نیشتیمان و سەروماڵی ھاووڵاتییان.