سەرۆكی حكوومەت بەردی بناغەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپەی دانا

سەرۆكی حكوومەت بەردی بناغەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپەی دانا
پەیامی کورد   ...   سەرۆكی حكوومەت بەردی بناغەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپەی دانا

سێشەممە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە سنووری شارۆچکەی قوشتەپە لە پارێزگای ھەولێر بەردی بناغەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە و گوندەکانی دەورووبەری دادەنێت.

پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە بە گوژمەی ١٨٩ ملیار و ٦٧٠ ملیۆن دینار درووست دەکرێت و پڕۆژەیەکی ستراتیژی دەبێت بۆ دانیشتووانی شارۆچکەکە و دەورووبەری و لە ڕۆژێکدا توانای بەرھەمھێنانی ٧٢ ھەزار مەتر سێجا ئاوی پاک ھەیە، بە تەواوبوونی کێشەی کەم ئاوی سنوورەکە چارە دەبێت.

پڕۆژەی ئاوی قووشتەپە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆەوە سەرپەرشتیی دەکرێت، سەرچاوەی ئاوەکەشی لە زێی بچووکەوە لە سنووری گوندی قەشقە دابین دەکرێت، پێکھاتووە لە دوو ئەمباری گەورەی ئاو، یەکێک لە ئەمبارەکان دەکەوێتە سنووری بیستانە و یەکێکی دیکەشیان ھەر لە سنووری قوشتەپە دەبێت.

پڕۆژەکە توانای دابینکردنی ئاوی پاکی بۆ شارۆچکەی قوشتەپە و شارەدێی بێستانە و زیاتر لە ٦٠ گوند دابین دەکات.