ئەنجوومەنی وەزیران مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی تاوتوێ کرد

پەیامی کورد ... ئەنجوومەنی وەزیران مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی تاوتوێ کرد
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، مووچەی فەرمانبەران، هەناردەکردنەوەی نەوت و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ کرد.
چوارشەممە، 16ـی تەممووزی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
بە گوێرەی کارنامەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەم پرسانە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ کران :
- بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان.
- ڕێڕەوی دانووستان و گفتوگۆکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ.
- دوا پێشهاتەکانی تایبەت بە مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
ئەم بابەتە 32 جار خوێندراوەتەوە




