سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد

پێنجشەممە 17ـی تەمووزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئانیل بۆرا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.

لەدیدارەکەدا کە ئیرمان تۆپچوو کونسووڵی گشتی تورکیا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی پێشهات و بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ کرا.

هەر لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد کە بە درێژای ساڵانی رابردوو ڕۆڵی گرینگی هەبووە  لە پاڵپشتی کردنی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا.

 پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا تەوەری دیکەی ئەو دیدارەبوو.

ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە