بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ، یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) بەڕێوە چوو

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ، یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) بەڕێوە چوو
پەیامی کورد   ...   بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ، یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) بەڕێوە چوو

ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.9.15، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە پیاوانی ئاینی ئیسلام لە پێکهاتە جیاوازەکان، پیاوانی ئایینی کریستیان و پێکهاتە ئایینییەکانی دیکە، لەهەولێر دووەمین فێستیڤاڵی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، پێشەوای مرۆڤایەتی "محمد" (د.خ) کە لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕێکخرابوو بەڕێوەچوو.

لە دەستپێکی فیستیڤاڵەکەدا، د.پشتوان سادق وەزیری ئەوقاف وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە مێژووی ئاهەنگێڕانی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر کرد کە ڕیشەکەی بۆ سەردەمی سوڵتان موزەفەرەدین دەگەڕێتەوە و تاوەکوو ئێستا ساڵانە لە هەولێر ئەم یادە بەرز و پیرۆز ڕادەگیرێت.

ووتیشی: ساڵ دوای ساڵ مرۆڤ شانازی بە یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر دەکات، بەتایبەت ئەوەی خەڵکی هەولێر دەیکەن، هاووڵاتییان لەسەر ڕێبازی پێغەمبەر ئەو یادە دەکەنەوە، فەرموودەکان و ئاکار و ڕەفتارەکانی پێغەمبەر فێرمان دەکات ئێمە چۆن خزمەتی مرۆڤایەتی بکەین و یەکتر قبووڵ بکەین.

پاشان، لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا چەند سروودێکی ئایینی بەوبۆنەیەوە پێشکەش کرا.