دەست بەسەركرەن و ناڕوونی چارەنووسی شەش هاووڵاتی دیكەی كورد لە شارەكانی كوردستان لە لایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەنی ئێران ەوە

Dîroka Belavkirin :
دەست بەسەركرەن و ناڕوونی چارەنووسی شەش هاووڵاتی دیكەی كورد لە شارەكانی كوردستان لە لایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەنی ئێران ەوە
پەیامی کورد   ...   دەست بەسەركرەن و ناڕوونی چارەنووسی شەش هاووڵاتی دیكەی كورد لە شارەكانی كوردستان لە لایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەنی ئێران ەوە

هەژار ئیبراهیمی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شنۆ، تەمەن ٢٣ ساڵ، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ەوە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەروەها زیاتر لە مانگێک دوای دەست بەسەرکردنی ئارەزوومەندانەی "پەیمان ڕەحمانی"، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی "کامیاران"، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس یان شوێنی دەست بەسەركرەنی لەبەردەست دا نییە.
بەپێی زانیارییەكان، پەیمان ڕەحمانی چەند ڕۆژ دوای ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە کامیاران، لە كاتێكدا بە گوللەی ساچمە لە لایەن بەكرێگیراوانەوە بریندار كرابوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

هەروەها دوای پێنج ڕۆژ لە دەست بەسەرکرانی ئارەزوومەندانەی "پەرویز بەنگینی"، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بۆكان، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەكەی، هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی دەست بەسەرکردنی لە ئارادا نییە.
بەپێی زانیارییەكان، پەرویز بەنگینی، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ دوای هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی بۆ سەر ماڵەکەی لە بووكان، بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی قەزایی دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. لە میانەی ئەم دەستگیرکردنەدا، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر مۆبایلەکەی ناوبراو و هەموو ئەندامانی خێزانەکەیدا گرتووە و بەبێ هیچ مووڵەتێکی یاسایی بردوویانن. هەروەها لەم هەڵمەتەدا بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی لێیان دراوە.

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، جەلال خەدیریپوور، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لەو شارە دەست بەسەر و بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری ورمێ ڕاگوێزراوە.
ناوبراو لە ئەندامانی بنەماڵەی شەماڵ خەدیریپوور لە شەهیدانی ژن ژیان ئازادی لەمەهابادە.

هەروەها، سەباح ساڵحی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سنە، ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٤، لە گەڕەکی حەسەن ئاوای ئەو شارە، لەبەردەم دووكانی شوێنی کارەکەی دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەروەها فارووق نەدیمی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کامیاران، دە ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەر کراوە و هیچ زانیارییەك سەبارەت بە چارەنووسی نییە.