پەیامی کورد ... سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی له کونسووڵی گشتی نوێی هه‌نگاریا كرد
یه‌كشه‌ممه 2025/11/16 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربوونى له تیڤادار گه‌ره‌گى تاكاچ، کونسووڵی گشتی نوێی هه‌نگاریا له هه‌رێمی کوردستان كرد.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ کونسووڵی گشتی نوێى هه‌نگاریا خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، نیشان دا.
هه‌ردوولا باسیان له چۆنیه‌تی بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌نگاریا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دا كرد. له‌مباره‌یه‌وه تیشكیان خسته سه‌ر ئه‌و كه‌رتانه‌ى ده‌رفه‌ت هه‌یه و ده‌كرێ تیایاندا هاوكاری هاوبه‌شى نێوانیان فراوانتر بكه‌ن.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، تیشكیان خسته سه‌ر سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌نجامه‌كانى.