ناسنامەی دوو هاووڵاتی دیكەی خەڵكی كرماشان كە بە تەقەی هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی ئێران ەوە گیانیان لە دەستدا

Dîroka Belavkirin :
ناسنامەی دوو هاووڵاتی دیكەی خەڵكی كرماشان كە بە تەقەی هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی ئێران ەوە گیانیان لە دەستدا
پەیامی کورد   ...   ناسنامەی دوو هاووڵاتی دیكەی خەڵكی كرماشان كە بە تەقەی هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی ئێران ەوە گیانیان لە دەستدا

 ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، مەیسەم نەزەری لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی کرماشان بە تەقەی گوللەی جەنگی لەلایەن هێزە سەرکوتەكانی کۆماری ئیسلامی یەوە کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا. تەرمی ئەو هاووڵاتییە دوای چەند ڕۆژێک لەژێر فشاری ئەمنی و لە بەرامبەر ٧٠٠ ملیۆن تمەن ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری  ١٤٠٤، حەسەن نووری لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە ناوچەی "چوارڕێیانی وەکیل ئاغا"ی کرماشان لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەكانی کۆماری ئیسلامی یەوە تەقە لە سەری کرا و گیانی لەدەست دا.