نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ڕێکخستنەکانی پارتی لە نەینەوا کۆبووەوە

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ڕێکخستنەکانی پارتی لە نەینەوا کۆبووەوە
پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ڕێکخستنەکانی پارتی لە نەینەوا کۆبووەوە

ئێوارەی یەکشەممە ٢٠٢٤/٩/١٥ نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک، لەگەڵ ھەردوو لقی ١٤ی مووسڵ و ١٧ی شەنگال و مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوای پارتی و بەرپرس و ئەندامانی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ڕێکخستنەکانی پارتی و ئەرکی حزبایەتییان لە سنووری نەینەوا تاوتوێ کرا، ھەروەھا دەربارەی چالاکییەکانی ھەردوو لقەکە و مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوای پارتی و پێدوایستییەکانیان، بیروڕایان گۆڕییەوە و باس لە بەرنامەی کاریان کرا.

سرووشتی سنووری نەینەوا و ھەبوونی پێکھاتەی جیای ئایینی و نەتەوەیی لەو سنوورە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. تیایدا جەخت لە گرینگی ڕۆڵی ڕێکخستنەکانی پارتی لە پتەوکردنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و یەکترقبووڵکردن و گیانی لێبوردەیی لەنێو پێکھاتەکاندا کرایەوە. 

دۆخی سیاسی و ئیداری ناوچەکە و چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بەو سنوورە، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.