پەیامی کورد ... له دیدگای مه‌سروور بارزانی یه‌وه کوردستانی خۆبژێو لە ئاسایشی ئاوەوە دەست پێدەکات
کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی، یەکێک لە قۆناغە هەرە دژوارەکان لە مێژووی هەرێم دا، کە کردییە ساتێکی نوێبوونەوە و گۆڕانکاری. لە بەرامبەر فشارە ئابوورییەکان، نادڵنیایی سیاسی، کابینەکە چاکسازی و خۆڕاگری و بەمۆدێرن کردنی لەبری پاشەکشە هەڵبژارد.
لە چاکسازی دیجیتاڵی و شەفافیەتی دارایی یەوە، هەتا دەگاتە ژێرخانی ووزە و پڕۆژەکانی پەروەردە. کارەکانی کابینەی نۆیەم ڕەنگدانەوەی دیدێکی ڕوونن، بۆ بونیاتنانی کوردستانێکی بەهێزتر و پشت بەستوو بەخۆ. ڕێگه‌وبان، نەخۆشخانە، تۆڕی کارەبا و قوتابخانەکان تەنیا پڕۆژە نین؛ ئەوان هێمای سەقامگیری و هیوان، بۆ خەڵک و داهاتوو بونیات نراون.
پەیامی ئەم کابینەیە ڕوونە، "بونیاتنانی ئەمڕۆ بۆ کوردستانی سبەینێ." حکوومەت لە ڕێگەی چاکسازی و داهێنان و یەکڕیزییەوە دەیسەلمێنێت، کە قەیرانەکان دەتوانن ببنە دەرفەت و هەموو ئاڵنگارییەک دەتوانرێت بکرێتە پێشکەوتن.
لەم زنجیرە وتارەدا بە ناونیشانی "کابینەی نۆیەم: لە قەیرانەوە بۆ دەرفەت" هەر بابەتێک تیشک دەخاتە سەر یەکێک لەم دەستکەوتانە لە سێکتەرێکی دیاریکراودا، کە نیشانی ده‌دات چۆن ئیرادەی بەڕێز مەسروور بارزانی، دیدگای سەردەمێکی نوێیه بۆ هەرێمی کوردستان.
قەیران چیتر بەربەست نییە — پردێکە بۆ داهاتوویەکی باشتر

باسی یه‌كه‌م: ئاسایشی ئاو
گرینگی ئاسایشی ئاو، ئاو هەوێنی ژیان و گەشەسەندنە.
بە داننان بە پەرەسەندنی ئاستەنگەکانی کەش وهەوا، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی، کارکردن لە بواری ئاسایشی ئاوی کردە پێشینەی کارەکانی. دابین کردنی ئاو بووە شتێکی بنەڕەتی بۆ پاراستنی خەڵک و ئابووری و ژینگەی هەرێم و دیدگای کابینەی نۆیەم و خودی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختکردنەوەیە، لەوەی، کە ئاسایشی ئاو کلیلی ئاسایشی خۆراک و سەربەخۆیی ئابوورییە. فەلسەفەی پشتی "کوردستانی خۆبژێو لە ئاسایشی ئاوەوە دەست پێدەکات." بۆ بەدیهێنانی ئەم دیدە، حکوومەت ٩ به‌نداوی درووست كردووه، به بڕی ٢٦.٥٧ ملیار دینار كه ٢٥٢.٨ ملیۆن مه‌ترسێجا ئاو گل ده‌ده‌نه‌وه، كه بریتین له به‌ندئاوه‌كانی (دوین، به بڕی ٨٨ملیار دینار، كه ١٠٠ ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو گل ده‌داته‌وه) و (به‌ندئاوی گۆمه‌سپان به بڕی ٩٥ ملیار دینار ٩٧ ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو گل ده‌داته‌وه)، و (به‌ندئاوی دێوانه به بڕی ٢ملیار دینار كه ٢١ ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو گل ده‌داته‌وه)، لەگەڵ (به‌ندئاوی به‌ستۆره ٢٣ملیار دینار كه ٢٠ ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو گل ده‌داته‌وه)، و (خنس ٩.٢ ملیار دینار و ٧ ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو گل ده‌داته‌وه) و (به‌ندئاوی ئاقوبان ٨.١ ملیار دینار به‌بڕی ٢.٦ ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو گل ده‌داته‌وه)، (به‌ندئاوی تووره‌جار ٥.٨ ملیار دینار كه ٢ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو گل ده‌داته‌وه) و (به‌ندئاوی شه‌وگێر ٥.٦ ملیار دینار و ٢ ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو گل ده‌داته‌وه)، و (به‌ندئاوی چه‌مرگه ٤.٤ ملیار دینار و ١.٢ ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو گل ده‌داته‌وه).

ئه‌مه جیا له‌وه‌ی ٢٣ پۆندی ئاوی لە سەرانسەری هەرێم له كابینه‌ی نۆیه‌م دا درووست کراون. و ٥٨ پۆند له جێبه‌جێكردندان، هەروەها ئاوی پاکی بۆ شارەکان و شارۆچکەکان ڕ‌اكێشا. ئەم پڕۆژانە، ڕێگری لە لافاو دەکەن، بەسوودن بۆ کشتوکاڵ و دەستڕاگەیشتن بە ئاوی پاک. دڵنیابوون لەوەی، کە هەموو کۆمەڵگە سوودمەندە لە سەرچاوە ئاوییە متمانەپێکراوەکان. ئه‌مه جیا له‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی گه‌یاندنی ئاوی پاك، بۆ هاووڵاتیان له كابینه‌ی نۆیه‌م گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌ستهێناوه، له كۆی ٧ پڕۆژه‌ی گرینگی ستراتیژی له‌بواری ئاودا ڕۆژانه ٨٥٢ هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی پاك، بۆ خه‌ڵكی كوردستان دابین ده‌كرێت، كه گرینگ‌ترین پڕۆژه‌كان بریتین له (پرۆژه‌ی ئاوی فایده-دهۆك به گوژمه‌ی ٥٠ ملیار دینار و له ١٠٠٪ ی پڕۆژه‌كه ته‌واو بووه ڕۆژانه ٧٢ هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو دابین ده‌كات)، و (پرۆژه‌ی ئاوی ئاكرێ ٤١.١ ملیار دینار ٪٥٥ی ته‌واو بووه و بڕی ٧٢ هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو دابین ده‌كات) و (پرۆژه‌ی ئاوی ڕانیه-چوار قوڕنه-حاجیاوا ٣٦.٧ ملیار دیناری تێچوو بووه و له ٧٠٪ ی ته‌واوبووه) و (پرۆژه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان به گوژمه‌ی ٢٥ ملیار دینار و له ٥٨٪ی ته‌واو بووه كه ڕۆژانه ٢٤ هه‌زار مه‌ترسێجا ئاو دابین ده‌كات).
له هه‌مان كاتدا، یه‌كێك له گه‌وره پڕۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم، له ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ده‌گمه‌نترین پڕۆژه‌یه (پڕۆژه‌ی فریاگوزاری ئاوی خێرای هه‌ولێر، كه به‌گوژمه‌ی ٧٢٠ ملیار دینار قۆناغی یه‌كه‌می ته‌واو بووه و قۆناغی دووه‌می له ته‌واوبووندایه، بڕی ٤٨٠ هه‌زار مه‌تر سێ جا ئاو دابین ده‌كات)، و (پڕۆژه‌ی ئاوی قوشته‌په به‌بڕی ٢٢٢ ملیار دینار كه ٦٥٪ی ته‌واو بووه) و (پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په-چه‌مچه‌ماڵ کە بە بڕی ١٠١ ملیار دینار له جێبه‌جێكردن دایه، كه بڕی ٦٠ هه‌زار مه‌تر سێ جا ئاو دابین ده‌كات.
هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی تۆری ئاوی هه‌ولێر، كه به بڕی ٢٥ملیار دینار له ١٠٠٪ی پڕۆژه‌كه ته‌واو بووه.

پڕۆژه‌ی گه‌یاندن و دانانی تۆڕی ئاو بۆ ٥١ گوندی ده‌ڤه‌ری بارزان به بڕی ٣٠.١ ملیار دینار له ٪٨٥ ی پڕۆژه‌كه ته‌واو بووه له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی ئاوی پیرمام و ده‌ورووبه‌ری به بڕی ٣٤.٧ ملیار دینار له ١٠٠٪ی پڕۆژه‌كه ته‌واو بووه.
كۆی گشتی ئه‌م ئامارانه، پێمان دەڵێن، كه له كابینه‌ی نۆیه‌م دا ژێرخانێكی به‌هێزی ئاسایشی ئاو دانراوه، كه به‌شێكه له پلانی ستراتیژی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانكاری كه‌ش وهه‌وا و ڕزگاركردنی كوردستان له كه‌م ئاوی.