پەیامێک لە سەرۆک بارزانی یەوە

Dîroka Belavkirin :
پەیامێک لە سەرۆک بارزانی یەوە
پەیامی کورد   ...   پەیامێک لە سەرۆک بارزانی یەوە

سەرۆك بارزانی، بەبۆنەی سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پیرۆزبایی لە هاووڵاتییانی خۆشەویستی كوردستان و هەموو عێراق دەكات و ده‌ڵێت، هیوادارم ئەو هەڵبژاردنە و ئەنجامەكانی ببێتە هۆی ئەوەی عێراق بكەوێتە سەر ڕێچكەی دروستی خۆی.

دەقی پەیامه‌كه‌ی سەرۆك مەسعوود بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان و هەموو عێراق دەكەم، هەروەها پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو چینوتوێژەكانی كوردستان دەكەم.

لێرەدا بەپێویستی دەزانم سوپاسی سەرکردایەتی و  ئەندامان و کادران و جەماوەری پارتی و هەروەها دامودەزگە ئەمنییەكان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەم كە بە ماندووبوون و شەونخوونیان كەشێكی ئارام و هێمنیان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن ڕەخساند. هیوادارم ئەو هەڵبژاردنە و ئەنجامەكانی ببێتە هۆی ئەوەی عێراق بكەوێتە سەر ڕێچكەی درووستی خۆی.

 

مەسعوود بارزانی

12ـی تشرینی دووەمی 2025