سەرکونسووڵی ئێران لە هەولێر پیرۆزبایی له‌ سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی کرد

Dîroka Belavkirin :
سەرکونسووڵی ئێران لە هەولێر پیرۆزبایی له‌ سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی کرد
پەیامی کورد   ...   سەرکونسووڵی ئێران لە هەولێر پیرۆزبایی له‌ سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی کرد

سەرکونسووڵی ئێران لە هەولێر بە بۆنەی سەرکەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی له‌گه‌ڵ سیداد بارزانی، ئه‌ندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پیرۆزبایی به‌ (جەنابی سەرۆک بارزانی، جەنابی سەرۆکی هەرێم، جەنابی سەرۆکی حکوومەت و سەرکردایەتی پارتی) ئه‌نجام دا.

 پاشنیوەڕۆی 12ـی تشرینی دووەمی 2025، سەرکونسووڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، بە بۆنەی سەرکەوتنی پارتیمان لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراق و مسۆگەرکردنی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی له‌ سیداد بارزانی، ئه‌ندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و ووتی، ئەم پیرۆزباییەی من بگەێننە بەڕێزان:

جەنابی سەرۆک بارزانی،

جەنابی سەرۆکی هەرێم،

جەنابی سەرۆکی حکوومەت و سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان.

هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا، سەرکونسووڵی ئێران لە هەولێر ووتی، "مسۆگەرکردنی ئەم هەموو دەنگە، لە ئەنجامی کار و بەرنامەیەکی دیراسەکراو و واقیعی، خۆ بەدوورگرتن لە منافسەی ناپەسند و کێشەی ڕاگەیاندنی ، بەدەست هاتووە.