سێ هاووڵاتی دیكە لە ئیلام دەست بەسەر دەکرێن

Dîroka Belavkirin :
سێ هاووڵاتی دیكە لە ئیلام دەست بەسەر دەکرێن
  • سێ هاووڵاتی دیكە لە ئیلام دەست بەسەر دەکرێن

١١ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە درێژەی شەپۆلی دەست بەسەرکردنی ئارەزوومەندانەی هاووڵاتییانی کورد لە پارێزگای ئیلام بە ئامانجی درووست كردنی کەشێكی سەرکوت و ئەمنیەتی بەسەر کۆمەڵگا ، لە دوای ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی مانگی بەفرانبار، ناسنامەی سێ دەست بەسەرکراوی دیکە بە ناوەکانی "موحەممەدجەواد زارعی"، "موحەممەد حەسەن وەند و بیژەن کەریمیان" پشتڕاست كراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان ، دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی دەڕڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی "موحەممەد حەسەنوەند" تەمەن ٢١ ساڵ و "بیژەن کەریمیان" تەمەن ٢١ ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

هەروەها "موحەممەدجەواد زارعی"، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی "مورمووری" سەر بە ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.