پەیامی کورد … ڕاوێژکارێکی قاسم سولەیمانی کوژرا
میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە ، ڕاوێژکارێکی دیاری قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی ئێرانی لە سوریا کوژراوە
کەناڵی ئەلعەرەبییە بڵاویکردەوە، حەسەن عەبدوڵا زادە ڕاوێژکاری پێشووی قاسم سولەیمانی کەوتووەتە بۆسەى چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا کوژراون.
باس لەوەشکراوە، هەر لەو بۆسەیەدا کە لەناوچەیەکی پارێزگاری حمس ئەنجامدراوە ، نزار عەباس فەهود لیوا لە سوپای سوریا کوژراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، جگە لەو دوو فەرماندە دیارە زیاتر لە ٢٣ کەسی دیکە لەو کاروانەدا کوژراون کە زۆربەى چەکدارانی سەر بە ئێرانبوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە هەر لە کاتی هەڵگیرسانی جەنگی ناوخۆی سوریا ئێران بە شێوەی سەربازی ڕاستەوخۆی و نا ڕاستەوخۆ لەو وڵاتەدا بوونی هەیە و تا ئێستا دەیان ئێران لە شەڕەکاندا کوژراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە