بەپەلە ... داواکەی ئاراس جەنگی بۆ کار کردن لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕەت کرایەوە

بەپەلە ... داواکەی ئاراس جەنگی بۆ کار کردن لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕەت کرایەوە

دامەزراندنی ئاراز جەنگی بە پلەی ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕەت کرایەوە.

لە هەواڵێکدا کە لە میدیا عێراقییەکاندا بڵاو کراوەتەوە دەوترێ : سەرچاوەیەکی نزیک لە نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە، ئاراس جەنگی بە هیچ پلەیەک لە سەرۆکایەتی کۆمار دانەمەزراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە پێشتر چەند میدیایەک هەواڵی دامەزراندنی ئاراس جەنگییان بە پلەی ڕاوێژکار لە نووسینگەی سەرۆک کۆمار عێراق بڵاو کردبووەوە.

هەرچەندە ئاراس جەنگی بەردەوام باسی لە عێراقیبوونی خۆی دەکرد و بە پێویستی دەزانی سوپای عێراق لەهەموو شارەکانی ئەو ووڵاتە بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بڵاو بکرێتەوە بەڵام وا پێدەچێت لە ناو گرووپی ١٦ ی ئۆکتۆبەری خیانەتەکار لە خۆشیاندا باوەڕیان بە یەکتر نییە و ناتوانن جێگایەک بۆ هاوپیشەکانی خۆیان دابین بکەن نەکوو ڕۆژێک خیانەتەکە داوێنی خۆشیان بگرێتەوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە