ڕۆژی چوارشەمە 01/08/2018 نێردراوی ڕووسیە لە سووریا ڕایگەیاند ئێران چەکە قورسەکانی خۆی گواستوەتەوە بۆ ٨٥ کیلۆمەتری سنوورەکانی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جەولان .
هەواڵنێری " تاس "ی ڕووسی لە سەر زاری ئێلکساندر لاورنتیڤ، نێردراوی تایبەتی پۆتینەوە لە سووریا نووسیویەتی :" هێزە ئێرانییەکان و میلشیا شیعەکان لە سنوورەکانی نزیک بە ئیسرائیل کشاونەتەوەو ئێستا لەوێ نەماون."
تا ئێستا چەندین جار بنکە سەربازییەکانی ئێران لە خاکی سووریا لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆمباران کراون و ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئێرانییەکان لەو بۆمبارانانەدا کوژراون. هەر چەند کۆماری ئیسلامی بانگەشەی ئەوە دەکات ئەوان تەنیا وەک ڕاوێژکاری سەربازی لە سووریا ئامادەییان هەیە، بەڵام کۆماری ئیسلامی چەندین هێزی تایبەتی بۆ پشتیوانی بەشارئەسەد لە سووریا دامەزراندوەو بەردەوام خەڵکی ئێران و ئەفعانستان دەنێرێت بە مەبەستی جەنگ و پشتیوانی لە سووریا.
کشانەوەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزاییەکانی جەولان دوای ئەوە دێت کە ماوەیەک لەوە پێش لە دیداری نێوان سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆ وەزیرانی رووسیادا، ئیسرائیل جەختی لە نەمان و کشانەوەی هێزەکانی ئێران کردەوە لە سووریا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە