پەیامی کورد... وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە گرێبەستی تایبەت بە هێڵی شەمەندەفەری واژۆ کرد
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم ئاشکرای کرد، لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیسپانی گرێبەستی تایبەت بە هێڵی شەمەندەفەریان واژۆ کردووە و دواتریش گرێبەستێکی دیکە بۆ ڕاکێشانی واژۆ دەکرێت.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا باسی لەوە کردووە، لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیسپانی گرێبەستێکیان بۆ دیاریکردنی سوودی ئابووری و کاریگەری ڕاکێشانی هێڵی شەمەندەفەر لەسەر جموجۆڵ و گواستنەوە واژۆ کردووە.
جەختیان لەوەش کردووەتەوە، دوای تەواوبوونی ئەم گرێبەستە، گرێبەستی دیکە بۆ ڕاکێشانی هێڵەکە کە هێشتا وادەکەی نادیارە واژۆ دەکرێت.
درێژیی هێڵی شەمەندەفەرەکە ٩١٥ کیلۆمەتر دەبێت و قۆناخی یەکەمی لە ئیبراهیم خەلیلەوە ڕادەکێشرێت بۆ پەروێزخان بە درێژایی ٦٠٠ کیلۆمەتر، لە قۆناخی دووەمیشدا هێڵەکە بۆ حاجی ئۆمەران، بەرواری، هەڵەبجە، پێنجوێن و شارەکانی دیکە ڕادەکێشرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە