پەیامی کورد ... ٧ کەشتی بارهەڵگری ئێران لە بووشەهر ئاگری تێبەربوو
پاشنیوەرۆی ئەمرۆ چوارشەممە ١٥ی جووڵای ٢٠٢٠ لە شاری بووشەهر لانیکەم ٧ کەشتی بارهەڵگر لە باشووری ئێران گڕیانگرت.
بەگوێرەی هەواڵەکان لە شاری بووشەهر ئاگر لە زنجیرەی کەشتیە بارهەڵگرەکانی دەربەندی ئاوی ئەو شارە کەوتوەتەوە و لانیکەم ٧ کەشتی گڕیانگرتوە.
جەهانگیر دەغانی، سەرۆکی بەشی ڕووبەروبونەوەی قەیرانە لەناکاوەکانی پارێزگای بووشەهر ڕایگەیاند : ئاگرەکان کۆنترۆڵ کراون و تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە ژمارەیەک رووداوی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەی پیشەسازی و کێلگە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕوودەدەن، هەرچەندە بەڵگەی فەرمی لەبەردەست نیە، بەڵام دەسەلاتدارانی ئێران ئیسرائیل بە بەرپرس دەزانن و پێیان وایە بەهۆی هێرشی ئەلێکترۆنی ئەو ووڵاتەوە ئەو ڕووداوانە ڕوودەدەن.
دەسەڵاتدارانی ئێران رایدەگەیەنن، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری تەقینەوەی کێڵگە ناوەکیەکەی نانتز لە باکوری تاران و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەش دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە