پەیامی کورد … دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕاگەیەندراوێک بڵاو دهكاتهوه
بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، هەر هاوڵاتییەک بەنیازە لە رێگای دەروازی حاجی ئۆمەرانەوە سەردانی وڵاتی ئێران بکات، پێویستە بڕوانامەی پشکنینی کۆرۆنا (ئەنجامی نێگەتیڤ)یان پێبێت.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرای كرای كردووە:ئەو کەسانەی بە نیازن لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە گەشت و سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن پێویستە بڕوانامەی پشکنینی کۆرۆنا (ئەنجامی نێگەتیف)یان پێبێت، راگەیەنەرداوەکە باسی لەوەشکردووە، ئەگەر هەر هاوڵاتی یان گەشتیارێک بڕوانامەی پشکنینی کۆرۆنای لە گەڵدا نەبێت، دەوڵەتی ئێران ڕێگایان پێنادات سەردانی ئێران بکەن و دەگەڕێندرێنەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاستی سەردانیکردنی گەشتیاران و هاوڵاتیان لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێراندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و تەنانەت بۆ ماوەیەکیش بەتەواوەتی راگیرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە