سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، ڕای گه‌یاند، گه‌یشتنى هه‌ولێر و به‌غدا به‌هاوكێشه‌یه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا بپارێزێت، هه‌نگاوێكى گرنگه له‌هێوركردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق.
له‌نوێترین لێدوانی‌دا بۆ ڕۆژنامه‌ى (New York Times)ى ئه‌مریكی، سه‌رۆك بارزانى، تیشكى خسته‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا له چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان وڕای گه‌یاند: “ئه‌م هاوكێشه نوێیه گرنگه بۆ هه‌ردوولا، كه وه‌ك دوو دراوسێی باش و له‌سه‌ر بنه‌ماى متمانه به‌ره‌و پێش هه‌نگاو بنێین”.
لێدوانه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى له ڕ‌اپۆرتێكى ڕۆژنامه‌كه له‌ژێر مانشێتى (دواى چه‌ند مانگێك له بارگرژیی به‌غدا له‌گه‌ڵ كورد كه‌وته ڕێككه‌وتن) هاتووه.
سه‌رۆك بارزانى هه‌روه‌ها ڕای گه‌یاندووه، كه: “ئێمه هیوادارین ئه‌م هاوكێشه‌یه به‌شێك له ته‌نگه‌ژه ئابوورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات كه خه‌ڵكى ئێمه ئێستا به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە