پەیامی کورد... دهۆک/ پیاوێک ژنەکەی خۆی خنکاند
لە دهۆک، پیاوێک بە وایەر ژنەکەی خۆی خنکاند و دواتر خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد.
موقەدەم - هێمن سلێمان بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی سەرهەڵدان لە ناوەندی شاری دهۆک، کاتژمێر ٨: ٠٠ی بەیانی ژن و پیاوێک بووەتە شەڕیان و پیاوەکە بە وایەر ژنەکەی خنکاندووە.
سەرەتا پیاوەکە هەڵاتووە، بەڵام دواتر خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دەستبەسەرە.
ژنە قوربانییەکە تەمەنی ٢٨ ساڵ بووە و پیاوەکەش ٣٢ ساڵە و خاوەنی یەک منداڵن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە