پەیامی کورد ... دوو بازرگانی ماددە سڕکەرەکان لە سلێمانی دەستبەسەر کران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را، دوو تۆمه‌تباریان له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی به‌بڕێك مادده‌ی ھۆشبه‌ره‌وه دستگیركرد.
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاندوه، پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌سه‌ر دوو تۆمه‌تبار كه مادده‌ی ھۆشبه‌ریان پێیه‌و به‌نیازن له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانیدا ساغی بكه‌نه‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را توانیان ھه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن.
له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی ھۆشبه‌رو دوو چه‌ك له‌جۆری كڵاشینكۆف و ده‌مانچه‌و شمشێرێك و چه‌ند چه‌قۆو كه‌لوپه‌لێكی دیكه‌دا.
له‌ئێستادا ھه‌ردوو تۆمه‌تبار (س، ع، ر) له‌دایكبوی 1986 (ب، ن، ێ) له‌دایكبوی 1997 به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 14ی ماده‌ھۆشبه‌ره‌كان ڕاگیراون.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە