هاووڵاتییەک لە ئیلام بە هۆی تەقینەوی مینەوە بریندار بوو

هاووڵاتییەک لە ئیلام بە هۆی تەقینەوی مینەوە بریندار بوو

پەیامی کورد … هاووڵاتییەک لە ئیلام بە هۆی تەقینەوی مینەوە بریندار بوو

 

دووهەمین هاووڵاتیی خەڵکی دێهلۆڕان  سەر بە پارێزگای ئیلام لەماوەی ئەم حەوتوویەدا چووە سەر مین و بە سەختی بریندار بوو.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی  ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “بەدر” سەر بە ناوچەی دەشتی عەباسی دێهلۆڕان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقی بە سەختی بریندار بوو.

 

ئەو هاووڵاتییە کە هەتا ئیستا ناسنامەی نەزانراوە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی دێهلۆڕان کراوە.

 

ڕۆژی شەممەش هەر لەو ناوچەیە هاووڵاتییەکی دیکە بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار ببوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە