پەیامی کورد ... هەزاران دەنگە حەبی هۆشبەر لە کەرکووک دەستی بەسەردا گیرا
وەزارەتی ناوخۆی عیراق دەستبەسەرداگرتنی دەیان هەزار حەبی هۆشبەر لەنێوان كەركوك-سلێمانیدا رادەگەیەنێت.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویكردوەتەوە، ٧٤ هەزار دەنكە حەبی هۆشبەر لە رێگای نێوان كەركوك-سلێمانی دەستیبەسەرداگیراوە.
پاش ئەوەی زانیاری هەواڵگریی دەگات بە وەزارەتی ناوخۆ لە كەركوك، تیمەكانیان دەچنە ئەو شوێنەی حەبەكانی لێ شاردراوەتەوە و دەستیان بەسەرداگرتوە، كە مادەی هۆشبەری جۆراوجۆر بون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە