پۆلیسی شاری ھەولێر بەتۆمەتی تەشھیرکردن بە ھاووڵاتییان، فەرهاد پیرباڵ دەستگیر دەکات.
عەمید عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر راگەیاند، رۆژی یەکشەممە 11/3/2018 فەرھاد پیرباڵ، مامۆستای زانکۆ و نووسەر دەستگیر کرا.
عەمید عەبدولخالق تەڵعەت ھەروەھا رایگەیاند، کە دەستگیرکردنی فەرھاد پیرباڵ دوای جوڵاندنی کەیسێکە لە دژی ئەو لەلایەن داواکاری گشتیی ھەرێمی کوردستانەوە.
فەرھاد پیرباڵ بەپێی ماددەی 226ـی یاسای سزادانی عێراقی بە تۆمەتی تەشھیر و سووکایەتیکردن بە ھاووڵاتییان، دەستگیر کراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هه‌ر یه‌كه له مونا قه‌هوه‌چی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و عه‌بدولقادر بازرگان سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان له‌ناو بازاڕی هه‌ولێر ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه و سوكایه‌تی پێكردن له لایه‌ن نوسه‌ر و شاعیر فه‌رهاد پیرباڵ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا مونا قه‌هوه‌چی له‌باره‌ی ئه‌و سوكایه‌تیه‌ی كه وه‌ك خوی ده‌ڵێت پێی كراوه جه‌ختی كرد كه ده‌بێت فه‌رهاد پیرباڵ بێته ناو باره‌گای چاكسازی توركمان به‌ڤیدیۆ داوای لێبوردن بكات و دواتر بلاوبكاته‌وه به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه ئێمه سكالای یاسایی له‌سه‌ری تۆمار ده‌كه‌ین و داوای قه‌ره‌بوی ماددی ده‌كه‌ین و ئه‌و قه‌ره‌بویه‌ش له پێنچ سه‌د هه‌زار دولار كه‌متر نابێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە