له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌وشی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات گه‌یشتووەته ئاستی كاره‌ساتی مرۆیی و رژێمی سوریا و روسیاشان به به‌رپرسیاری دۆخه‌کە زانی .
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بڵاویکردووەتەوە، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و تریزا مه‌ی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامداوەو به‌پێویستیان زانیووه روسیا و ئه‌و هێزانه‌ی هه‌ژموونیان به‌سه‌ر رژێمی سووریادا هه‌یه، ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵه‌كانیان بۆ راگرتنی توندوتیژییه‌كانی سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات چڕبكه‌نه‌وه.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەشار ئەسەد سەرۆكی رژێمی سوریا رایگەیاندووە، کە ئەركەکانی سوپای وڵاتەکەی لەغۆتەی رۆژهەڵات لەنزیك دیمەشقەوە بەردەوام دەبێت لەگەڵ ڕێگەپێدان بەهاتنە دەرەوی هاووڵاتیانی سڤیل لە ناوچەكەدا.
جێی ئاماژەیە، (٢٤)ی شوبات، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەکۆی دەنگی ئەندامانی رەزامەندی لەسەر پڕۆژە بڕیاری ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە سوریا بۆ ماوەی (٣٠) رۆژ دەربڕی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە