کۆمەڵگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران ھاووڵاتی و گەشتیاران ئاگادار دەكاتەوە

کۆمەڵگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران ھاووڵاتی و گەشتیاران ئاگادار دەكاتەوە

پەیامی کورد ... کۆمەڵگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران ھاووڵاتی و گەشتیاران ئاگادار دەكاتەوە

 

کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، ھەر ھاووڵاتی و گەشتیارێك بیەوێت بەو دەروازەیە سەردانی ئێران بكات، دەبێ لەكاتی چوونی بۆ وەرگرتنی ڤیزا و سەفەركردن، دەبێ ئەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێبێت.

 

لە راگەیەندراوێكدا کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاماژەی بەوەداوە: "ئاگاداری ھەموو  ھاووڵاتییانی خۆشەویست و گەشتیارانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکەینەوە، ئەوانەی کە سەرەدانی وڵاتی ئێران دەکەن، لە کاتی چوون  بۆ وەرگرتنی ڤیزا یان لە کاتی رۆیشتن  بۆ ئێران پێویستە ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (PCR ) لە گەڵیان دابێت".

 

 روونكراوەتەوە: "دەبێت پشکنین و ئەنجامی پشکنین لە یەکێک لە تاقیگەکانی حکومی كرابێت و دەرچوو بێت، نابێت لە تاقیگەی کەرتی تایبەت پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدرێت و نابێت ئەنجامی پشکنینی تاقیگەی کەرتی تایبەت بێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە