پەیامی کورد... حكومەتی هەرێم رەتیدەكاتەوە پارە لە گەشتیاران وەربگرێت
حكومەتی هەرێم رەتیدەكاتەوە لە هیچ سەیرانگا و هاوینەهەوارێك پارە لە گەشتیاران وەرگرێت و ئەو كۆمپانیایەش ئەو كارە دەكەن ئاگادار دەكاتەوە كە روبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویكردووەتەوە، هەر كۆمپانیایەكی گەشتیاری لە بەرانبەر هاتنەژوورەوەی گەشتیاران پارەیان لێوەربگرێت، دووچاری لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە، چونكە حكومەت هیچ بڕە پارەیەك لە گەشتیاران وەرناگرێت.
ئەوەش هاتووە، سەرجەم كۆمپانیا گەشتیارییەكان ئاگادار دەكەنەوە بە هیچ شێوەیەك نابێت پارە لە بەرانبەر چونەژوورەوەی گەشتیاران بۆ سەیرانگە و هاوینەهەوار و شوێنە گەشتیارییەكان وەربگیرێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جەختی لەوەش كردووەتەوە، بەپێچەوانەوە لایەنی سەرپێچیكار روبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە