خیانەت کارانی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر خۆپێشاندەرانیان بۆ ئارمانجەکانی خۆیان بەکار هێنا

خیانەت کارانی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر خۆپێشاندەرانیان بۆ ئارمانجەکانی خۆیان بەکار هێنا

ئەندامێکی پێشووی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی ڕایگەیاند گرووپی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری یەكێتی، زۆر ھەوڵ دەدەن خیانەتەكەیان لەبیری خەڵک بەرنەوە، بۆیە هەوڵی بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ساختە لەسەر خۆپێشاندانەكانی ھەولێر دەدەن.
فەرید زامدار نووسەر و ئەندامی پێشووی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی ڕایگەیاند "ھەندێک میدیای گرووپی خیانەتکاری 16ی ئۆکتۆبەر، خۆپێشاندانەکانی شاری ھەولێریان بۆ ئەوە گواستووەتەوە کە خیانەتەکەیان لەبیری خەڵکی بەرنەوە، بەڵام ئەو خیانەتە ھێندە قورسە، ھیچ کەسێک ناتوانێت لەبیری بکات“.
ئەو بەرپرسەی پێشووی یەکێتی، ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو گرووپە زۆر دەمێکە چاوەڕێی ئەوە دەکەن، خۆپێشاندانێکی لەو شێوەیە لە شاری ھەولێر ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری پێ پەردەپۆش بکەن، یان لەبیری خەڵکی بەرنەوە، بەڵام ھیچ کات ئەوان ناتوانن ئەو خیانەتە لەبیری خەڵکی بەرنەوە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە ھەندێک پەرلەمانتار و کاندیدی پارت و لایەنە سیاسییەکان چوونەتە ناو ئاپۆڕای خۆپێشاندەرانەوە، بەڵام ئامانجیان ئەوەیە دەنگی خۆیانی پێ کۆبکەنەوە، بۆیە باشترە خەڵکی ھۆشیار بێت و ڕێگە نەدەن، ئەو جۆرە کەسانە خۆپێشاندانی مامۆستایانی ناڕازی بۆ مەرامی سیاسی خۆیان بەکاربھێنن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە